کومپانیای چیمه‌نتۆی نه‌هاوه‌ند دوای وه‌رگرتنی جه‌وازی دامه‌زراندن له‌خاکه‌لێوه‌ی 1382 لهرێکخراوهی پیشهوکانگاکانی پارێزگای هه‌مه‌دان، له‌رۆژی 25/6/82 له ئیداره‌ی سه‌بتی کومپانیا و ساماندارێتی پیشه‌یی تاران سه‌بت کرا و موتاڵای سه‌ره‌تایی بۆ دابینکردنی شوێنی دانانی کارخانه، په‌سه‌ند کردنی ته‌کنۆلۆژیا، دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنه‌رانی بیانی، سه‌ندنی زه‌وینی کارخانه و هه‌ڵبژاردنی کانگا که ده‌سپێکرد.
چالاکییه‌کانی دروستکردنی دام و ده‌زگای کومپانیا له‌ساڵی 1385 دا ده‌ستی پێکردو له کۆتایی ساڵی 1389 دا پتر له96 له‌سه‌د پێشکه‌وت. له‌ساڵی 1389 گیر و گرفتی ئابووری و هاوکاری کردنی بێ وێستان و پشتیوانی سه‌رمایه‌دانه‌ران و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لێژنه‌ی کارگێڕی کومپانیا توانی له مانگی ره‌زبه‌ردا بگاته به‌رهه‌مهێنانی کلینکر و له‌رۆژی 14/1/1390 دا خه‌تی یه‌که‌می ئاسیا وی چیمه‌نتۆ بخاته گه‌ڕ. خه‌تی دووهه‌می ئاسیاوی چیمه‌نتۆش له‌رۆژی 16/5/1390 که‌وته‌کار